
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال، قاسم شەشۆ رایدەگەیەنێت، بەردەوام ھێرش دەكرێتە سەر شنگال و دەستدرێژی دەكرێتە سەر كوردانی ئێزدی و هەمیشە كێشەیان بۆ دروست دەكرێت، ئەمەش پیلانێكە پەكەكە دژی ئێزدییەكان جێبەجێی دەكات، بۆ ئەوەی دۆخی شنگال ھەر ئاڵۆز بێت و نەبێت بە بەشێك لە كوردستان.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی كوردی ئێزدی لە شنگال، قاسم شەشۆ، ڕایگهیاندووه، شەوی ڕابردوو جارێكی دیكە لە شنگال بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە كرا و تێك شكێندرا، بەڵام زیان نەبووە، ئەوەی پەكەكەش دەیكات، هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەیەوێت شنگال ئارام نەبێت و بەردەوام ئاڵۆزی و ھێرشكردن ھەبێت و شنگالیش نەبێتە بەشێك لە كوردستان، بەڵام كوردانی ئێزدی ھەمیشە كورد بوونە و خۆیان بە بەشێكی دانەبڕاوی ھەرێمی كوردستان دەزانن و پەكەكەش ناتوانێت لێكیان جیا بكاتەوە”.
شەشۆ روونیشی كردەوە: “ئەوەی پەكەكە دەیكات، پیلانێكە دژی كوردانی ئێزدی جێبەجێی دەكات، پێشمان وایە، ئەگەر حكوومەتی عێراق ھاوكارییان نەكات، ئەوان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان هەر كارێكیان ویست ئەنجامی بدەن، بەڵام ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر و پێویستە شنگال چۆڵ بكەن، چونكە خەڵكی شنگال ھەرگیز بە ئەوان رازی نابن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە