
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود،پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها گوندێكیشمان له كوردستان هه‌بێت حه‌قه كارتی ڕیفراندۆم به‌كاربهێنیین و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نیین له‌یه‌ك گوندیشدا بێت لای من گرنگه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كمان له‌ده‌ست نیه و ناوچه دابڕاوه‌كانمان لێ دووره، كه له‌گوندێك ڕامانگه‌یاند، من پێم وایه ده‌گاته‌وه هه‌موو شوێنه‌كانی ترخۆی بۆ خۆی چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌نگ درا 25/9 ئه‌وانه‌ش كه ناحه‌زی بوون و دوژمنی بوون نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خه‌ڵكدا بگرن هه‌موویان چوون ده‌نگیاندا و په‌نجه‌شیان به‌رزكرده‌وه. “
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی” له‌ڕاستیدا ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی پیرۆزه سڵاو بۆ ئه‌و ڕۆژه و بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه ده‌نگیدا به‌ڕیفراندۆم، ڕۆژی 25/9 ڕۆژێكی مێژوویی یه له مێژووی كۆن و نوێی كورددا بۆ ئێستاش و بۆ داهاتووش واته ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو باوه‌ڕبوونێكی خۆی ده‌نگی داوه بۆئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێرده‌سته‌یی و له كۆیله‌یی و له پله 2-3 ی وڵاتان ڕزگاری ببێت، من پێم وایه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی گرنگ و مێژووییه له‌مێژووی دوور و درێژی كوردا نه‌بووه .
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كوردێك بپرسیت و پێی بڵێت ده‌وڵه‌تت ده‌وێت یان ژێرده‌سته‌یی ، هه‌ر ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تم ده‌وێت به‌ڵام ڕیفراندۆمه‌كه نامه‌یه‌ك بوو بۆ ناحه‌زه‌كانی كورد بۆ دوژمنه‌كانی كورد بۆ ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه دژی كوردبوون بۆ ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد ڕه‌نگه هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه كورد 93.8% ده‌نگ بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی من پێم وایه هۆی ئه‌مانه هه‌مووی گرنگه رۆژێكی گرنگ و پیرۆزه ئه‌و ڕۆژه به‌ئاسانی دوباره نابێته‌وه، پێویستیش نییه دوباره بێته‌وه.”
هه‌روه‌ها وتیشی” كه شه‌ڕی داعش ده‌ستی پێكرد له 2014 ده‌بووایه ئێمه ئه‌و كاته ڕیفراندۆمان بكردایه ، ئێمه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانمان ئه‌وه بوو خستمانه شه‌ڕی دوای داعش، ئه‌وه خۆی بۆ خۆی شتێك بوو به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمان ده‌دا له‌پێش دا حه‌ویجه ئازاد بكه‌ین ئینجا بڕۆین بۆ موسڵ به‌ڵام عێراق ئه‌و كاته بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه موسڵ ئازاد بكرێت و ئینجا هه‌موو هێزه‌كان بێنه‌وه سه‌ر حه‌ویجه و په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن، واته‌ئه‌و كاته ریفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركوك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و مه‌خموور و عه‌ینزاله و ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌دا، واته ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ڕیفراندۆمه وه نییه.”
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌شڵێت” ڕیفراندۆم ته‌نها به‌حیزبێك نه‌كراوه، ڕه‌نگه كه‌سی كاك مه‌سعود بارزانی بۆخۆی سه‌رۆكی هه‌ێم بووه به‌و حوكمه كارێكی گرنگی كرد هه‌م بۆ مێژووی خۆی بۆ مێژووی حیزبه‌كه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی خۆی كارێك ئه‌و كردوویه‌تی له مێژوودا نه‌كراوه، وه توانی به‌رگری ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له‌دنیا كرا بكات و بڕیاری ڕیفراندۆم جێبه‌جێبكات، من پێم وایه ئه‌وه كارێكی گرنگ و مێژوویی بوو كراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نانه كه په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌ڕیفراندۆم من پێم وایه ده‌بوو ئه‌و كاته په‌شیمان ببونایه و نه‌هاتنایه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان هه‌میشه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك خاوه‌نی زۆره به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌ویت هه‌موو كه‌سێك له ده‌ستی هه‌ڵدێت، ئێمه له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆمانین و ڕیفراندۆم به‌كارێكی باش ده‌زانیین ، وه‌به‌رده‌وامیش ده‌بین، وه‌كارتێكی گرنگی ده‌ستی خه‌ڵكی كوردستانه به‌رامبه‌ر به ناحه‌ز و دوژمنه‌كانی.”
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود جه‌ختیكرده‌وه” ڕیفراندۆم كه سه‌ركه‌وت واته سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ریفراندۆم (93.8% )ده‌نگی پێدراوه به‌تایبه‌تی له‌كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه دابڕاوه‌كاندا، واته ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر فشارییان له‌سه‌ربووه، زیاتر ده‌نگیانداوه، ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ریفراندۆم له ئه‌ریشیفی هه‌موو وڵاتانی دنیادا له‌ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و ئاسیا ڕیفراندۆم هه‌یه.”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كورد ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یاندایه چی ده‌كرت له‌ڕووی دۆخی ئابوری داراییه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت” من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان كۆبكه‌ینه‌وه له‌ده‌ستی حیزب نه‌مێنێت و ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌شی موچه‌ی خه‌ڵك و به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كات.”
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چه‌ند كارت و پێشنیارێك هه‌یه كه كورد ده‌توانێت به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عیراقی به‌كاریبهێنێت، له‌وڕوه‌وه ده‌ڵێت”من پێم وایه ئه‌م ماوه‌یه كه حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك فشاری زیاتری خسته سه‌رهه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی خه‌ڵكی بڕیووه، بودجه‌ی كوردستانی بڕیووه، زۆر له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی بڕیووه من خۆم ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته به‌رپرس بوومایه، دوو سێ كارتی به‌هێزم به‌كارده‌هێنا، كارتی یه‌كه‌م گرتنه‌وه‌ی سه‌دی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌وه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، خاڵی دووه‌م كشانه‌وه له‌به‌غداد بوو به‌سه‌رۆك كۆمار و هه‌موو كورد له به‌غداد بكشێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر كورد بكشێته‌وه له عێراق ناوی عێراق نابێت ئه‌ویش وه‌كو وڵاته‌كانی تر وڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌بێت، كارتی سێیه‌م دوو ملیۆن ئاواره له‌كوردستانن بۆ له‌كوردستانن ئیشیان چییه؟! بابڕۆنه‌وه باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق یان دیپۆرتمان ده‌كردنه‌وه یان ڕێگه‌ی توركیامان بۆ ده‌كردنه‌وه بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه، خاڵی چواره‌م ریفراندۆم من پێم وایه ئه‌و چوار خاڵه ، چوار كارتی گرنگه به‌ده‌ستی كورده‌وه به‌مه‌رجێك كورد یه‌كگرتوو بێت.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە