نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: یه‌كێتی كوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی داداته‌دادگا

به‌په‌له‌: یه‌كێتی كوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی داداته‌دادگا

ئەمڕۆ دووشەم بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كوڕی پێشمەرگەیەكی دێرینی ئەو حزبەیان راپێچی دادگا كرد و گرتیان، بەهۆكاری ئەوەی لە فەیسبووك رەخنەی گرتووە و گوتویەتی، لە مەڵبەندەكە گەندەڵی هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دادگای بەرایی كەلارەوە، دراوە، ئەمڕۆ دووشەم لەسەر سكاڵای كۆمەڵێك ئەندامی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، شۆڕش شێرزاد، كە كوڕی پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، راگیراوە.

ژیلوان شێرزاد، برای راگیراوەكە،ئاشكرای كرد، شۆڕشی برای بە مادەی دووی پێوەندییەكان گیراوە، ئەوەیش دوای ئەوەی چەند بەرپرسێكی مەڵبەند سكاڵایان لەسەر تۆمار كردبوو، روونی كردەوە، براكەم ناوی كەسی نەهێناوە و تەنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی ناڕەوایی و گەندەڵی لەناو مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی كردووە.

لەسەر گرتنی كوڕەكەی، شێرزاد باوەنووری باوكی شۆڕش، باسی لەوە كرد، بەرپرسانی مەڵبەند ئاگاداریان كردوومەتەوە كە سكاڵا لەسەر شۆڕش تۆمار دەكەن، ئەو هیوای خواست پرسەكە نەكرێتە خێزانی، چونكە كوڕەكەی كارمەندی پۆلیسە و رەخنەی گرتووە، رەخنەگرتن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە شتێكی باو.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *