
لە میانى سەردانەکەیدا بۆ ئامێدى و دانانى بەردى بناغەی نەخۆشخانەیەکی قەرەوێڵەیی لەو دەڤەرە مهسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە خاتو مسری علی ڕێکانى کرد کە ناو براو دایکی سێ شەهیدەو دوو کوڕی لەشەری داعش شەهید بونەو کوڕێکیشی لە شەڕی بەرگری لە خاک و نیشتیمان شەهید بووە،
بارزانى لە حاڵ و گوزەرانى بنەماڵەکەیانى پرسیەوەو هیواى خواست کە ئەوان هەمیشە تەندروست باش بن وپێشی ڕاگەیاندن کە هەر پێویستیەکیان هەبێت ئەوا حکومەت هەمیشە خزمەتکاری ئێوەو بنەماڵەو کەس و کاری شەهیدانە ،
هەرلە و چوار چیوەیەشدا سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بێوار ئەحمەدی پێشمەرگە کرد کە ناوبراولە شەری داستانى پردی بریندار بوە،
پاشان مهسرور بارزانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بە یاوەری پارێزگارى دەهۆک وبەرپرسانى ئیداری ناوچەکە کۆبونەوەو، تیایدا باس لە گرفت و پێداویستیە ئیداریەکانى دەڤەرەکە کرا و سەرۆکى حکومەت بەڵێنی تەواوى جێ بە جێ کردنى خزمەت و پرۆژەکانى لەو ناوچەیە کرد،…
ئا/فەرمان عەلی