
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە ئەوانەی هۆكارن بۆ ئەوەی ٨٠٠ گوندی بادینان ئاوەدان نەكرێتەوە، هیچ هیوایەك نییە خزمەتی ناوچەكە بكەن. جەختیشی كردەوە كە ئێستا خەڵكی كوردستان باجی بە سیاسیكردنی پەتای كۆرۆنا دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی دێرەلوک لە سنووری پارێزگای دهۆک بەڕێوە چوو.
لە میانی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە مەراسیمەكە، مەسرور بارزانی رای گەیاند: “خۆم زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم بۆ جارێكى دیكه خودا فرسه‌تى پێمان دا سه‌ردانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌ین بۆ دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی دێرەلوک”.
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “هیوادارم نه‌خۆشخانه‌كه له ئاستێكى جیهانیدا بێت و له داهاتوویه‌كى نزیكدا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به‌م ده‌ڤه‌ره بكات”.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسى له‌وه‌ش كرد: “حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه به بابه‌تێكى زۆر گرنگ بده‌م و خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بزانن ئێوه ئه‌زیزى ئێمه‌ن و ئێمه ده‌زانین ئێوه چه‌ند زه‌حمه‌تیتان بینوه و چه‌ند شه‌هیدتان داوه، ئه‌و وڵاته‌ش له‌سه‌ر ده‌ستى ئێوه ڕزگار كراوه”.
ڕوونیشی كردەوە: ”رێبازی ئێوە و خەبات و زەحمەتی و خوێنی شەهیدانتان خاوەنی ئەم دەڤەرەن. ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت یان بیەوێت ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئەم دەڤەرە ئاوەدان نەكرێتەوە، تا دووبارە بێن گازاندە لە حكوومەت و دەزگا میرییەكان بگەن گوایە دەستی ئاوەدانی نەگەیشتووە، با هەموو دەڤەری بادینان بپرسن كێن ئەوانەی هۆكاری ئاوەداننەكردنەوەی ٨٠٠ گوند، با واز لەوە بێنن خەڵك هان بدەن و هۆكار بهێننەوە بۆ ئەو كێشانەی ئەم دەڤەرەی تووش بووە“.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە: ”باشترین كەس كە حەز بكات خزمەتی ئێوە بكات، دەبێت ئەوانە بێت كە دەیەوێ تۆوی دووبەرەكی لەنێو خەڵكی نەچێنێت. ئەوانەی حەز بە دووبەرەكیتان نەكات، هیچ هیوایەك نییە ڕۆژانێك خزمەتتان بكات. من پێش هەموان گوتوومە، من و هەموو وەزیران و حكوومەت خزمەتكاری ئێوەین“.
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا مەسرور بارزانی باسی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد و ئاشكرای كرد: ”سەرەتا هەموو هەوڵماندا ئەم نەخۆشییە كۆنتڕۆڵ بكرێ، هەنگاوی باش نرا، بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتەش كرایە سیاسی و دژی حكوومەت بەكار هێندرا، خەڵكێك هانی خەڵكیان دەدا تا جەماوەری كوردستان گوێی پێنەدات. ئێستا دەبینین خەڵكی خۆیان باجی ئەم قسانە دەدەن. كەسوكاریان نەخۆشن و مخابن چەندانیان گیانیان لەدەست داوە. تكا دەكەم خۆتان خۆتان بپارێزن. چونكە تەنیا ڕێگەی ڕێگەگرتن لەم ڤایرۆسە ئەوەیە خۆتان خۆبپارێزن. لە سەردانیكردنی كەسانی بەتەمەن و كەسوكاری خۆتان، خۆبپارێزن. هیوادەخوازم هەموو سەلامەت