
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاند:”ھەر لە سەرەتای دەستبەكاربونی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بەرامبەر بە حكومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی رێككەوتن لە نێوان ھەردو حكومەت، تا ئێستاش قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە و بڕیارە رێككەوتنی كۆتایی واژۆ بكرێت“.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتیشی: “بڕیارە شاندی باڵای دانوستانی ھەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی رێككەوتنەكە و ئەنجامی كۆتایی دانوستانەكان لەسەر ئەو پرسانەی پێشتر لەسەری رێككەوتون“.