
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا داوە.
پاش ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەر هاوبەشێك تا 1ی 9ی 2020، قەرزی كارەبا بدەنەوە، حكوومهت داشكاندنیان بۆ دهكات و 15%ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت ئەو بڕیارە درێژ دەكرێتەوە.
بەپێی نوسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 31ی 8ی 2020 بۆ وەزارەتی كارەبا نێردراوە و كۆپیەكی بە چرکە گەیشتووە و ئاماژە بە رەزامەندی درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی كارەبا كراوە.
پێشووتر بڕیارەكە تاوەكوو 1ی 9ی 2020 بوو، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە تاوەكوو 1ی 11ی 2020 درێژ بكرێتەوە.
رۆژی 3ی 6ی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاریاریدا گشت هاوبەشانی كارەبا (ماڵان، پیشەسازیی، بازرگانی و كشتوكاڵی) 15% لێخۆش بوونیان بۆ بكرێت بەو مەرجەی هەموو قەرزەكانیان بگەڕێننەوە.
هەموو هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، كە زیاتر لە ملیۆنێك هاوبەشن نزیكەی تریلیۆنێك دیناری پارەی كارەبا قەرزارن.