نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رهه‌می 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كورد له‌م ناوچه‌ی كوردستان قڕده‌كرێت

به‌رهه‌می 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كورد له‌م ناوچه‌ی كوردستان قڕده‌كرێت

بەرپرسێكی حزبی ڕای دەگەیەنێت دۆخی سنووری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، ناجێگیرە و تیرۆریستانی داعش شەو و رۆژ لە جموجۆڵدان و بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە 20 گوندی كوردنشین چۆڵ كراون.
جەواد محەمەد، بەرپرسی ناوچەی دووبزی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: “سنووری قەزای دووبز ئێستا لەڕووی ئەمنییەوە دۆخەکە ناجێگیرە و لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پێشمەرگە لە سنوورەكە نەماوە و داعشیش پەرەی سەندووە و ئێستا چالاكییە تیرۆریستییەكانیان لە ناوچەكە بەو شەو رۆژیش ئەنجام دەدەن و هەندێك جار لە شەواندا دێنە ناوەندی قەزای دووبزیش و لە گوندەكانیش بە ئارەزووی خۆیان لە پێش چاوی خەڵك تەراتێن دەكەن”.
ئەو بەرپرسە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی رابردوو 20 گوندی كوردنشینی سنووری قەزای دووبز بەهۆی داعشەوە چۆڵ كراون و تەنیا چەند گوندێكی كەم ماوە كە خەڵكی تێدا ماوە و ئەو گوندانەش چەندین جار داعش هێرشی کردووەتە سەریان و خەڵكی شەهید و بریندار کردووە و تا ئێستاش دۆخەكە زۆر ناجێگیرە.
هاوکات لەگە جموجۆڵ و کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و عەرەبی هاوردە کە بۆ داگیرکردنی زەویوزاری جووتیاران دێنە سنوورەکە، هاووڵاتییانی کوردیان هەراسان کردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *