نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ڕێواز فایه‌ق ده‌ڵێ به‌ عه‌بدولستارمه‌جید به‌هه‌ڵه‌ نوسراوت كردووه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌

به‌په‌له‌: ڕێواز فایه‌ق ده‌ڵێ به‌ عه‌بدولستارمه‌جید به‌هه‌ڵه‌ نوسراوت كردووه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و دەڵێت، نووسراو بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت كە بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی دەكرێت.

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان بە نووسراوێكی فەرمی وەڵامی سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت، بۆ بابەتی پرساندن نووسراو بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ناكرێت، بەڵكو بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت.

سەرۆكی پەرلەمان بۆ سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ ڕوونی كردووەتەوە، بەپێی بڕگەی یەكەم لە مادەی 70ی پێڕەوی ناوخۆ یاداشتی پرساندن ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت نەك سەرۆكایەتی، بۆیە بفەرموون بە ئاراستەكردنی یاداشت بۆ سەرۆك یان جێگری سەرۆك وەزیران یاخۆ وەزیری دارایی بە سێ یاداشتی جیا بۆ سەرۆكی پەرلەمان.

سەرۆكی پەرلەمان عەبدولستاری مەجیدی ئاگەدار كردووەتەوە داواكاری پرساندن دەبێت بەڵگە و زانیاری و بەڵگەنامەی لەسەر بابەتی پرساندنەكە هاوپێچ بكرێت كە ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان دەكرێت، هەروەها سەرۆكی پەرلەمان داوای زانیاری و بەڵگەنامەكانی كردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *