نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت و كۆتایی به‌ته‌مه‌نی سیاسی ڕابه‌رده‌هێنێت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت و كۆتایی به‌ته‌مه‌نی سیاسی ڕابه‌رده‌هێنێت


گوتەبێژى بزووتنەوەى ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لیژنەى ئامادەکاریى کۆنگرەی 12ی حزبەکە زۆرینەى ئامادەکارییەکانى تەواو کردووە و ئەمساڵ کۆنگرە دەبەسترێ.

د.عەبدوڵڵا وەرتى، ئەندامى مەکتەبى ساسى و گوتەبێژى بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان راگەیاند: “لیژنەى باڵاى ئامادەکاریى بۆ بەستنى کۆنگرەى 12ى بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان، گفتوگۆیەکى چڕ و سەردانى مەیدانییان بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانى حیزب لەوانەش مەڵبەند و مەکتەبەکان دەستپێکردووە، بۆ وەرگرتنى بۆچوونى کادیر و ئەندامانى بزووتنەوە سەبارەت بە بەستنى کۆنگرە،85بۆ 90 % ى کارەکانیان تەواو کردووە”.

راشیگەیاند: “لیژنەکى تایبەتیش کار لەسەر پەیڕەوی ناوخۆى حیزب دەکات و کارەکانیان تەواو بووە،بۆ ئەوەى بتواندرێت ئەمساڵ کۆنگرە ئەنجام بدەین هەرچەندە باودۆخەکە تەواو لەبار نییە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆناوە، بەڵام مەبەستمانە هەرچۆنێک بێ ساڵى 2020 کۆنگرە ببەستین بە ئامانجى هەستانەوە و نوێبوونەوە و داڕشتنى نەخشەرێگەیەکى تازە بۆ چوار ساڵى داهاتوو”.

ئەوەشى خستەڕوو” بەپێی پەیڕەوى ناوخۆ رابەرى گشتى تەنیا بۆى هەیە دوو خول رابەر بێت، بۆیە کەسێکى دیکە خۆى بۆ رابەرى گشتى بزووتنەوە بەربژێر دەکات و ئێمە مەبەستمانە کۆنگرەیەکى نەوعى ببەستین و بە ئەداى کارەکانماندا بچینەوە، کە وەکو پێویست لێى رازى نین”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *