نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سۆران عومه‌ر هه‌واڵێكی ناڕاستی خۆی ده‌سرێته‌وه‌

سۆران عومه‌ر هه‌واڵێكی ناڕاستی خۆی ده‌سرێته‌وه‌

دوای بڵاوبوونەوەی نووسینێك لە لاپەڕەی سۆران عومەر، سەبارەت بە قۆرخكردنی هێنانی دەرمان لەلایەن كۆمپانیایەكی دیاریكراوەوە و ڕێگریكردن لە كۆمپانیاكانی تر، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی چەند راستییەكی روون كردەوە.

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، پرۆسەی هاوردەكردنی دەرمان لە توركیا لە كابینەی پێشووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی رێنوێنی وەزارەتی تەندروستی و بە فەرمانی وه‌زاری ژمارە 5749 لە 24/10/2016 دانراوە، ڕێنوێنییەكان بۆ گشت كۆمپانیاكانی دەرمان دەرچووە و دەتوانن بە بێ جیاوازی كاری پێ بكەن.

زیاتر هاتووە، هیچ كۆمپانیایەك بەبێ بەهانە ڕانەگیراوە و ڕاناگیرێ، ئەگەر پێداویستییەكانی داواكراو تەواو بێت، تا ئێستەیش دەیان كۆمپانیای جۆراوجۆری دەرمان، ئەو جۆرە دەرمانانە بە پێی هەمان ڕێنوێنی هاوردە دەكەن، ئەو كومپانیایەی ناویشی هێنراوە، چەند ساڵێكە دامەزراوە و كار دەكات، كە پێوەندی بە هیچ لایەنێكەوە نییە و هەموو كۆمپانیاكان ئازادن لە هاوردەكردن بە پێی مەرج و ڕێنوێنییەكانەوە.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكە دەڵێت، دوای دڵنیابوون كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە بە هەڵە و بێ بنەما گەیشتوون، نووسینەكە لە ڵاپەرەی فەرمی خۆی لادەبات، بەڵام لەبەر بڵاوبوونەوەی نووسینەكە، بۆ گەیاندنی ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی، بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونكردنەوەیە بدەین.

“بەهەموو شێوەیەك گشت ئەو دەنگۆ ناڕاستانە ڕەت دەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاكسازی و پاكسازیكردن لە بواری دەرمان، هەروەك دەیان كۆمپانیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، بەهۆی سەرپێچی و نەبوونی مەرجی یاسایی و كەمتەرخەمیان لە ساڵانی ڕابردوو، ئێستە لە كار ڕاگیراون یان لە بواری لێكۆڵینەوەدان و ڕێكاری یاسایی گیراوەتە بەر، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، كە هیچ كەسێك لە كەمتەرخەمی چاوپۆشی لێ ناكرێ و كەسانی بەرژەوەندخواست، ناتوانن بەرامبەر سەرپێچیكردندا چەواشە و پۆزش بێننەوە و هەردەم یاسا پێشەنگی كارەكانمان دەبێت”، لە روونكردنەوەكەدا هاتووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *