نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: تا ئێستا شەنگال بەدەست پەكەكەوە دیلە

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق: تا ئێستا شەنگال بەدەست پەكەكەوە دیلە

ماجید شەنگالی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرلیستی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ یەك شەممە سەرسوِرمانی خۆی لە لێدوانی هەندێك پەرلەمانتار نیشاندا بەوەی دژی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەن بۆ شارۆچكەكەو لەكاتێكیشدا چەكدارانی پەكەكەو  گرووپ و چەكداری هەندێك كەسایەتی سیاسی و ئەو پەرلەمانتارانە، لەنێو شارۆچكەكە دەسووڕینەوەو لێناگەرین سەدا 80 ی دانیشتووانی شنگال بگەڕێنەوە سەر زێدو ماڵی خۆیان.

هەروەها ماجید شەنگالی، داوای لەحكومەتی عێراق كردوو شارۆچكە دیل كراوەكە لەدەستی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیانە رزگار بكات كە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتییان لەهەمبەر رۆڵەكانی ئەم شارۆچكەیە ئەنجامداوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *