
وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە عێراقە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک دۆسیە تاوتوێدەکات. بڕیارە دواتر وەزیرە فەرەنسییەکە بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئێوارەی چوارشەممە 26ی ئابی 2020 گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق، کە لە ماوەی شەش هەفتەدا ئەمە دووەمین وەزیری فەرەنسییە سەردانی عێراق بکات. بڕیارە وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق کۆبێتەوە. لەمیانی سەردانەکەیدا بارلی لەسەر هەمان ئەو بابەتانە گفتوگۆدەکات کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکاتی سەردانەکەی بۆ عێراق باسیان لێوە کراوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێزگرتن لە سەروەریی عێراق. بەپێی زانیارییەکان، بارلی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی باس لە دەستوەردانی تورکیا بۆسەر خاکی ئەو وڵاتە دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە