
لەبارەی گۆڕانكاری لە لقی دوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لە ئێستەدا گۆڕانكاری لە ئارادا نییە و كەی گۆڕانكاری بكەین ئەوكات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین.
لە ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە هەولێر هاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك لە بارەی گۆڕانكاری حزبی لە لقی دووی پارتیمان بڵاو كراوەتەوە.
باس لەوەشكراوە، گوایە لەم چەند ڕۆژە گۆڕانكاری حزبی دەكرێت، لێرەوە بۆ هەموو لایەك بە تایبەت كادیرانی خۆمان ڕای دەگەیەنین كە پارتیمان لە كوێ و لە چ كات پێویست بێت لەوێ گۆڕانكاری دەكات و بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی حزبی دێتە خوارەوە و جێبەجێ دەكرێت.
ڕوونكراوەتەوە، گرنگە كادیرانی ئێمە هۆشیارتر بن و نەكەونە ژێر كاریگەری پۆستەكانی فەیسبووك و تۆڕەكانی تر، لە ئێستەدا گۆڕانكاری لە ئارادا نییە و كەی گۆڕانكاری بكەین ئەوكات بە فەرمی ڕایدەگەیەنین.
ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكە ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی گۆڕینی بەرپرسی لقی دوو و سەركردایەتی پارتی لە هەولێر بڵاو بووەتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە