نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی: باس له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات به‌بێ لێبڕین

مه‌سروور بارزانی: باس له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات به‌بێ لێبڕین

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینی لەگەڵ بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان باسی پرۆسەی چاکسازی، مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و مووچە و بودجەی کرد. لە وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین گوتی، “ناتوانم بڵێم کەی دەتوانین مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکەین”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی “ئەگەر حکومەتی عێراق ئیلتیزاماتی خۆی بەرامبەر دابینکردنی مووچە جێبەجێ بکات کە پێشتر بەڵێنیان داوە، حکومەت دەتوانێت ئەو وەختە مووچە وەکو خۆی دابەشبکات”. بەڵام ئێستا ناتوانێت بڵێت کەی و چ مانگێک دەتوانن بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکەن.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت و نرخی نەوتیش بگەڕێتەوە باری ئاسایی، ئەوا ئومێدەوارن بە داهاتی ناوخۆ مووچە وەکو جاران (بەبێ لێبڕین) دابەش بکەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *