
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، ، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان بزانن كێ له خه‌می قه‌واره‌كه و كێ ده‌یه‌وێ نانی پێوه بخوات به‌تایبه‌ت هه‌ندێك به‌ناوی نوێنه‌ری كوردستانه‌وه داوای تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی پرسیاری یه‌كێك له كه‌ناڵێك كه تێیدا پرسیاری له‌باره‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرد كه چه‌ندان جار مه‌ترسیی هاتووه‌ته‌سه‌ر سه‌ر ئه‌وقه‌واره‌یه كه ئایا مه‌ترسییه‌كان كۆتاییان هاتووه. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وه‌ڵامدا گوتی، له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین پڕه له‌كێشه و هاوڕانیم له‌سه‌ر تێكچوونی قه‌واره‌ی كوردستان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه، چونكه خه‌ڵكی كوردستان ئیراده‌یان له‌وه به‌هێزتره كه به‌مه‌ترسیی قه‌واره‌كه‌یان له‌ده‌ست بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین كێشه له‌به‌رده‌م كوردستان یه‌كڕیزی نه‌بوونه و پێویسته له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بین و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان بزانن كێ له خه‌می قه‌واره‌كه و كێ ده‌یه‌وێ نانی پێوه بخوات به‌تایبه‌ت هه‌ندێك به‌ناوی نوێنه‌ری كوردستانه‌وه داوای تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
“من پشت به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان ڕێ ناده‌م قه‌واره‌ی كوردستان تێك بچێت” سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای گوت.