نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی: له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كان به‌كۆده‌نگ ده‌درێن

مه‌سروور بارزانی: له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كان به‌كۆده‌نگ ده‌درێن

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ كۆرۆناوه‌ گوتی‌، هه‌ندێك كه‌س بابه‌تی‌ كۆرۆنایان به‌ سیاسیی كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان گوتی‌، رێككاره‌كانی‌ كۆرۆنا زیانگه‌یاندبوو به‌ حكوومه‌ت و ته‌واوی‌ خه‌رجییه‌كانمان خسته‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی‌ هاووڵاتییان به‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه‌.

مه‌سروور بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌بێت ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌شدا زاڵ بین و ئه‌وه‌ی‌ ئێسته‌ ماوه‌ به‌رپرسیاریه‌تی‌ تاك خۆیانه‌ به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ڵی‌ بگرن.

له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ كوردستان و هه‌ڵوێستی‌ لایه‌نه‌ به‌شداره‌كان له‌ حكوومه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان گوتی‌، تیمی‌ حكوومه‌ت زۆر تۆكمه‌یه‌ و ئێمه‌ زیاترین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانمان كردووه‌ و له‌ناو وه‌زیره‌كاندا تێگه‌یشتنی‌ زۆر باش هه‌یه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌كابینه‌كه‌دان هه‌مووان سه‌ركه‌وتوون و ” هیوادارم حزبه‌كان زیاتر پاڵپشتی‌ نوێنه‌ره‌كانیان بن له‌ حكوومه‌ت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *