
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی كۆرۆناوه گوتی، هه‌ندێك كه‌س بابه‌تی كۆرۆنایان به سیاسیی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، رێككاره‌كانی كۆرۆنا زیانگه‌یاندبوو به حكوومه‌ت و ته‌واوی خه‌رجییه‌كانمان خسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌رپرسه له پاراستنی هاووڵاتییان به ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌بێت ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌شدا زاڵ بین و ئه‌وه‌ی ئێسته ماوه به‌رپرسیاریه‌تی تاك خۆیانه به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵی بگرن.
له‌باره‌ی دۆخی ئابووری كوردستان و هه‌ڵوێستی لایه‌نه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، تیمی حكوومه‌ت زۆر تۆكمه‌یه و ئێمه زیاترین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه و له‌ناو وه‌زیره‌كاندا تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌یه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی له‌كابینه‌كه‌دان هه‌مووان سه‌ركه‌وتوون و ” هیوادارم حزبه‌كان زیاتر پاڵپشتی نوێنه‌ره‌كانیان بن له حكوومه‌ت”.