نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: بە هۆی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتی كوردستان گەیشتە نزمترین ئاست

مەسرور بارزانی: بە هۆی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتی كوردستان گەیشتە نزمترین ئاست

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەك دەزگای راگەیاندنی هەرێمی کوردستان، باسی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکان دەكات.

مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی چاكسازییەوە دەڵێ “چاكسازی تەنیا رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نیە، بەڵكو ریفۆرم و نوێبوونەوەیە. ئێمە لە سەرەتای كابینەكە دەستمان بە زۆر شتی باش كرد، لە ڕووی نەهێشتنی گەندەڵی و كەمكردنەوەی رۆتینە، هەروەها فرەوانكردنی خزمەتگوزارییەكانە”.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەشی بەوە دا كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا قەیرانێكی بەدەر لە دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بووە هۆی سستبوونی پرۆسەی چاكسازی و قەیرانی ئابووری لێ كەوتەوە، هەروەها بە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتیش، داهاتی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەوپەڕی نزمی.

له‌باره‌ی باشكردنی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانیشەوە، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی هه‌وڵمان داوه‌ داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆیی زیاد بكه‌ین، به‌ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و بازرگانی، وه‌ك كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیسان ده‌یڵێم، ئه‌م قه‌یرانانه‌ی تووشی هه‌رێمی كوردستان بوون زۆر له‌م بابه‌تانه‌ی خاو كرده‌وه‌، ئێمه‌ نه‌مانتوانیوه‌ وه‌ك پێویست بیكه‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌مان نه‌بووه‌، به‌ڵكو ره‌وشه‌كه‌ وای لێ هات و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ تووشی ئه‌م هه‌رێمه‌ بووه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، ئێمه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بووین.

مەسرور بارزانی هەر لە میانی دیدارەكەدا داوای لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد بەردەوام بن لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *