
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا و داراییه‌وه چاكسازی تاڕاده‌یه‌ك هێواش بووه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و 24ی ئاب، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌باره‌ی چاكسازی گوتی، چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وام و خه‌رجی حكوومه‌ت و چه‌ندان شتی تر ده‌گرێته‌وه و چه‌ندان هه‌نگاوی گرنگمان له‌بواری چاكسازی ناوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌وڵمانداوه داهاته‌كانی ناوخۆی زیاد بكه‌ین و گرنگیمان به به‌رهه‌می ناوخۆی كشتوكاڵ داوه و پێشوه‌چوونی باشمان له ژێرخان به‌خۆوه بینوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خزمه‌تگوزاری گه‌یشتووه‌ته هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و ئێسته كاره‌با 21 سه‌عات ده‌درێته هاووڵاتییان.