نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: له‌ به‌غدا ئه‌م كه‌سانه‌ شكستیان هێنا زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

به‌په‌له‌: له‌ به‌غدا ئه‌م كه‌سانه‌ شكستیان هێنا زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

ئەو پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییانەی ماوەیەكی زۆر هەوڵی ئاڵۆزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانیان دەدا و زانیاریی ناڕاستیان بە بەرپرسانی عێراق دەدا، بە ڕێككەوتنەكەی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ تەنگەتاو بوون و هەریەكەی بە جۆرێك پاساو دەهێنێتەوە.

د.ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق،راگەیاند: ”ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌، هەوڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدایان دەدا، دواجار هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا“.

ئەوەشی ڕوون كردەوە كە شكستهێنانی ئەم هەوڵە، وانەیەكە بۆ هەر كەسێك كە بیەوێت هەمان ڕێچكە بگرێتە بەر، تا هۆشیار ببێتەوە و دەست بۆ یارییەكی لەم شێوەیە نەبات. گوتیشی: ”هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستوور و قه‌واره‌ و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی فەرمیی خۆیه‌تی، خه‌ڵكانێك هەن ده‌یانه‌وێت خراپبوونی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنه‌وه‌ و بیكه‌نه‌ چه‌كێك بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختی كردەوە كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێرافی فیدراڵ، بۆتە هۆی ئەوەی لێكتێگەیشتنێكی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست ببێت بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا“.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *