
انۆ عەبدۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر په‌یامێك ئاراسته‌ى مسته‌فا كازی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كات و كه‌نووسیویه‌تى : وتەیەكی نێو كتێبی پیرۆزی مەسیحییەكانی ئاماژە پێداوە (الأیمان بدون اعمال میت ) كە باس لەوە دەكات، ئیمان بەبێ كردار مردووە.
هەروەها راشیگه‌یاندووه كه عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب، خەلیفەی ڕاشیدین رایده‌گه‌ێنێت ، ( اجعل نفسك میزانا فى ما بینك وبین غیرك. فأحبب لغیرك ما تحب لنفسك، واكره له ما تكره لها) لەمەشدا ئیمامی عەلی داوا دەكات موسوڵمانان ئەوەی بۆ خۆیان پێخۆشە، بۆ خەڵكیتریش پێیانخۆش بێت و بەپێچەوانەشەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌فه‌رمووده‌یه‌كى پێغەمبەر محەمەد درودی خوای له‌سه‌ر بێت كردووه و كه‌ده‌فه‌رموێت ”ڵا یُۆْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى یُحِبَّ لِأَخِیهِ مَا یُحِبُّ لِنَفْسِهِ” كە باس لەوە دەكات، ئیمانی هیچ یەكێك تەواو نابێت تا ئەو. كاتەی ئەوەی بۆ خۆی پێخۆشە، بۆ براكەشی (مەبەست برای ئایینییە) پێی خۆش نەبێت.
په‌یامه‌كه‌ى وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌كاتێكدایه ، به‌پێی راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تى عێراق بۆ ماوه‌ى 3 مانگ ده‌بێـت شایسته و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ناكات و له‌كاتێكیشدا حكومه‌تى هه‌رێم بە سەرجەم ئەو بابەتانە ڕازی بووە كە لە بارەی نەوت و دۆسیەی داراییەوە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە و رێكه‌وتنێك بكرێت به‌ڵام به‌غدا جددی نیه و ئاماده‌ی رێككه‌وتن و ناردنى شایسته داراییه‌كان بۆ هه‌رێم نیه