نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ورده‌ كاری پێكدادانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و پاسه‌وانی سنوور بخوێنه‌وه‌

ورده‌ كاری پێكدادانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و پاسه‌وانی سنوور بخوێنه‌وه‌

قایمقامی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەرووی سنگا لە سنووری شارەدێی سیدەکان، پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق و پەکەکە روویداوە، بەوھۆیەوە شوانکارێک برینداربووە .
کرمانج عیزەت، راگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق لەسەر سنوورەکان و لەو شوێنانەی، کە کێشەی تێدا ھەیە، بارەگاکانیان زیاد دەکەن بۆ پاراستنی گوند و ئاواییەکان لە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا “.
قایمقامی سۆران ئەوەیشی راگەیاند: “ھێزەکانی پاسەوانی سنوور لەکاتی دانانی خاڵێكی سەربازی، لەلایەن پەکەکەوە تەقەیان لێدەکرێت بۆ ڕێگریکردن لە دانانی ئەو خاڵە سەربازییە، بەوھۆیەوە شوانکارێک بەناوی مناف عەبدوڵڵا برینداربووە و باری تەندرووستی جێگیرە”.
ناوبراو چوونی ھێزەکانی پاسەوانی عێراق بۆ سنوور بە ئاسایی دەبینێت، بەوپێیەی بۆ رێگریکردنە لەو شەڕوئاڵۆزییەی ھەیە لە ناوچەکەدا، تا چیتر خەڵک زیانی گیانی و ماددی پێ نەگات.
ھەروەھا جەختی لەوەشکردەوە، کە ھێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور ھەموو ئەو بنکە سەربازییانە بە ھاوبەشی بەڕێوەدەبەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *