
لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی په‌راوێزخراوی یه‌كێتی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه ڕای گه‌یاند توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له كاتێكدا زانیاری هه‌یه لاهوور توشی كۆرۆنا نه‌بووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه پێوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی پافڵ تاڵه‌بانییه‌وه هه‌یه و په‌راوێز خستنی لاهووره.
له ماوه‌ی ڕابردوو لاهوور جه‌نگی بڕیاریدا كاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕابگرێت پاش دووڕۆژ اه‌و بڕیاره پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌ڕایه‌وه له ئه‌وروپاوه بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوویه‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نارده‌وه سه‌ر كاری خۆی.
ئه‌مڕۆ 11ی ئاب لاهوور جه‌نگی ڕای گه‌یاند توشی كۆرۆنا بووه، له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی پافڵ تاڵه‌بانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له دووكان و له‌ماڵی مام جه‌لال كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی له پاش دوو كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی پافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ،په‌راوێز خرانی لاهوور زۆر توڕه‌ییه و ئێسته كار به‌بڕیاره‌كانی ناكرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتی، ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی پافڵ تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه،گورزێكی تری سیاسی بوو له لاهوور جه‌نگی كه‌وت بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌راوێز خستنه‌ی بشارێته‌وه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ڕای گه‌یاند توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.