
بڕیارە سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له هاوینه‌هه‌واری دووكان، شاندێكی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێكهاتووه له رزگار عەلی، شاڵاو عه لی عه سكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد.تەوەرەکان بریتین لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، راگرتنی هێرشی راگەیاندن لە بەرامبەر یەکتری، هاوهەڵوێستی لەبەرامبەر بەغدا و پشتیوانیکردنی یەکێتی لە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.