
گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان ئاگەدار كراونەتەوە دەست بكەن بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو وەزارەتانەی مووچەیان لە سەرەتایە، دەبێ لیست ئامادە بكەن.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان ،ڕاگەیاند، دەست كراوە بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، گەنجینەكان ئاگەدار كراونەتەوە كە فەرمانگە و وەزارەتەكان ئاگەدار بكەنەوە لیستی مووچە ئامادە بكەن.
باسی لەوەش كرد، ڕەنگە ڕۆژی سێشەم یان چوارشەم بڕیار لەسەر مووچەی ئەو مانگە بدرێت كە لێبڕینی هەیە یان نا، داوایش لە وەزارەتەكان كراوە دەست بكەن بە ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەكانیان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە