
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیی له سۆران رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا 18 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و داوای له هاووڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه نه‌كه‌ن.
- ئەگەر زۆر پێویست نەبوو سەردانی نەخۆشخانە نەکەن.
- تکایە سەردانی نەخۆش مەکەن لە نەخۆشخانە.
- تەنها یەك هاوەڵ لەگەڵ نەخۆش سەردانی پزیشك بکات بۆ پاراستنی گیانی خۆت و نەخۆش و هاووڵاتیان.
- پێویستە نەخۆش وهاوەڵی نەخۆش پابه‌ندی (ماسک + دەستکێش- دەستەوانە) بن، بەپێچەوانەوە رێگایان پێ‌نادرێت بێنە ناو نەخۆشخانە.
- پێویستە هاووڵاتی (احالە) لەبنکەی تەندروستی بهێنێت بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕ لەبەشە راوێژکارییەکان. بەمەش بەریەكکەوتن و قەرەباڵغی و ئەگەری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە کەم دەکرێتەوە. H.B