
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌سه‌ر مووچه و ده‌رماڵه له‌و مانگه‌وه بدات، چونكه به‌پێی یاساكه تا مووچه‌ی مانگی ته‌مووز دابه‌ش نه‌كرێ لێبڕینی پله تایبه‌ته‌كان ناگرێته‌وه.
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم ،ڕاگه‌یاند، یاسای چاكسازی ماوه‌ی 40 ڕۆژه كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن، وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش قۆناغی باشیان بڕیوه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له چ كاتێكه‌وه لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینان و پله‌باڵاكان به‌پێی یاسای چاكسازی كاری پێده‌كرێت؟ حازم ئیسماعیل گوتی: پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو كه له‌مانگی ته‌مووزه یاساكه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردن، بۆیه تا مووچه‌ی مانگی ته‌مووز دابه‌ش نه‌كرێ یاساكه له‌سه‌ر مووچه جێبه‌جێ ناكرێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات و لیستێكی تر ئاماده بكات، كه ئه‌و چه‌ند مانگه چۆن ڕێكده‌خاته‌وه، ئایا ده‌كرێته پاشه‌كه‌وت و له مانگی هه‌شته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، یان به‌م جۆره‌ی ئێسته به‌رده‌وام ده‌بێ.