نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید بڕۆ جارێ قه‌رزه‌كانت بده‌ره‌وه‌

یه‌كێتی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید بڕۆ جارێ قه‌رزه‌كانت بده‌ره‌وه‌

بەرپرسێکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە خاوەنی كۆمپانیای نالیا دەكات، پێش ئەوەی باسی خۆپیشاندان بكات، ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە كە موڵكی خەڵكە.
شێخ موحسین محێدین، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ،ڕاگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، پارەیەکی زۆری خەڵکی لایە و لەبری ئەوەی پارەی ئەو خەڵکە ھەژارە بداتەوە، سواری شەپۆلی داواكاریی خەڵکی سڤیل بووە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكاریان دەهێنێت.
ڕوونیشی كردەوە، ڕاستە بەھۆی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆناوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەیتوانیوە تەواوی کێشەی خەڵکی چارەسەر بکات، بەڵام “پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوەستێ و ئیشی خۆی بکات و کێشەی خەڵکی چارەسەر بکات، ھەروەھا ھەموو لایەنە سیاسییەکان یەکڕیز بن و ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەن، ئەوکاتە شاسوار عەبدولوحیدەکان وەکوو بڵقی سەرئاو نامێنن”.
بەرپرسەكەی یەكێتی وەبیری شاسوار عەبدولواحیدی هێنایەوە و گوتی: “شاسوار بڕیاری زۆر گەورە دەدات، لەکاتێکدا بڕیاری گەورە بە پیاوی گەورە دەدرێت، بۆیە باشترە پارەی ئەو خەڵکە بداتەوە و خەڵکیش داوای مافەکانی خۆی بکاتەوە و بێدەنگی ھەڵنەبژێرێت”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *