نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌تی هه‌رێم:مه‌رجه‌كانی بۆ به‌غدا ئاشكراكرد له‌به‌رامبه‌ر پێفرۆشتنی كاره‌با

حكوومه‌تی هه‌رێم:مه‌رجه‌كانی بۆ به‌غدا ئاشكراكرد له‌به‌رامبه‌ر پێفرۆشتنی كاره‌با

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد حکوومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خۆی ڕابکێشێت و لە ئەگەری ئەو کارە، مەرجی خۆمان دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ، ڕاگەیاند: “زانیاریمان پێ گەیشتووە کە حکوومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردووە بەڵێنمان داوە بە مەرج ڕێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین”.
گوتیشی: “نابێت ئەو کارەبا پێدانە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات”.
باسی لەوەش کرد: “ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکار کەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات حکوومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەند بوون، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *