
ئەندامێكی لێژنه‌ی ئاسایشی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات، هێزەكانی لە ناوچە ئاوەدانییەكانی سنووری پارێزگاكە دوور بخاتەوە.
به‌رزان حامید، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له لێژنه‌ی ئاسایش ،راگەیاندووه : “هه‌بوونی هێزی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی گرفت بۆ ناوچه‌كه و دانیشتووانی ناوچه‌كانی سلێمانی، ئێستا خه‌ریكی بژێویی ژیانی خۆیانن، بۆیە ده‌بێت ڕەچاوی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”له لێژنه‌كه‌مان داوامان له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووە، بەتایبەتیش لەبەر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ئه‌وه‌مان به به‌رپرسانی ناوچانه‌كە راگەیاندووە، له پێناو ژیانی خه‌ڵك، رێگا نه‌درێت هێز هاتوچۆ له ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵغیدا بكات، به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌مانه‌وه فڕۆكە چه‌ندین جاره ناوچه‌كانی سلێمانی بۆردومان دەكات، بۆیه داواكارین په‌كه‌كه له‌و ناوچانه دوور بكەوێتەوە كه شوێنی ئاوه‌دانین”.