
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان پهیامێكى پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاو كردهوه و ڕاى دهگهیهنێت: “بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین، ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 30/7/2020، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان پهیامێكى بڵاو كردهوه و دهڵێت: “بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن”.
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ههروهها باسى لهوه كردووه: “بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی قوربان، لە دۆخێکی سەختی ئابووریدا بەڕێ دەکەین، ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، هەموو هەوڵێکمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانمان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکوومەتی هەرێمى كوردستان گەورەترە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانیش، هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست متمانەیان بە حکوومەتی هەرێمى كوردستان هەبێت کە لە هەوڵێکی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی لە دوای جەژن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بگەینە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بن”.
مهسرور بارزانى ئاماژهى بهوهش داوه: “ئومێدەوارم بە پشتیوانیی هەموو لایەک، ئەم ڕۆژە سەختانەش تێپەڕێنین و هاووڵاتییانمان، جەژنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی لەبارتردا بەسەر ببەن”.