نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/29 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران باسی ئەو کەشە ئەرێنی و لەیەکگەیشتنەی کرد کە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە بۆ نەهێشتنی گرژییەکانی ناوخۆ و بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشی لەو گفتوگۆ و دیدارانە کرد کە هەنگاوێکی گرنگە، بۆ یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی زیاتر لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

دواتر سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی ئامادەبوونی وەزیرانی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان لە دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دا و بە ناوی ئەنجوومەنەوە، سوپاسی کردن بۆ خستنەڕووی زانیاری و ڕوونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەست بە پرسیاری پەرلەمانتارانی کوردستان، ستایشی ئەو هەماهەنگی و کارکردن بە گیانی یەک تیمی کرد، کە لەنێو کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

پاشان ھەریەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەپێی تایبەتمەندی، پوختەی پرسیار و سەرنجی پەرلەمانتارانیان لە دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژانی 27- 28ی تەمموزی 2020 بۆ ئەنجوومەنی وەزیران خستە ڕوو لەسەر تەوەرەکانی تایبەت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمى كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا و دواتریش بابەتی دۆخی دارایی و ئابووریی ھەرێمى كوردستان و دوا پێشھاتەکانی دانووستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی.

ئینجا سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوە دا، کە گفتوگۆ و دانوستان بەردەوامە و حکوومەتی ھەرێمى كوردستان دووپاتی پابەندبوون بە ئیلتزامە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمى كوردستان، چەندین پێشنیاریش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ئاڵوگۆڕ کراون و ھیوای خواست لە نزیکترین دەرفەتدا، دوای پشووەکانی جەژن بگەنە ڕێکكەوتنێکی ھاوسەنگ کە بەرژەوەندیی هەردوولای تێدا پارێزراو بێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی لە پلان و ھەوڵەکانی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و بە تایبەتیش دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەرکی لە پێشینەیانە.

پاشان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان کرا، ئەنجوومەنی وەزیران ژوورەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕاسپارد بۆ دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنوێنیی تەندروستیی نوێ لە پێناوی پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتییان

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *