نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / باس له‌ گرنگی ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان

باس له‌ گرنگی ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان

لە دوێنێوە پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان و ئەمڕۆ دەرەنجامەکانی بە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکەوت، كە بە بەشداری لایەنە سەرەکییەکان كۆبووەوە و لە چەقبەستنێکی ململانێی سیاسی دوورخرایەوە، چاودێرێكی سیاسییش پێیوایە نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی و لایەنە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان، گرێکوێرەی قەیرانەکان دەکاتەوە.

عومەر نورەدینی چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند لە وڵاتێک کە سیستەمی فرەحزبی هەبێت، پێویستە حزبە سەرەکییەکان هەوڵی بەهێزکردنی دامەزراوەکان بدەن نەک خۆیان ببن بە ڕێگر لە بەردەم دامەزراوەکاندا.

گوتیشی ”ئەگەر گرفتیش هەبێت ئەوە دەکرێ لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن هەروەکو ئەوەی لە دوێنێوە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەرەنجامی ئەرێنی هەبووە و گرێکوێرەی زۆرێک لە کێشەکان کراونەتەوە و پەرلەمانی کوردستان كۆبووەوە“.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە تەبایی کاریگەری باشی سیاسی و تەنانەت ئارامی کۆمەڵایەتیشی هەبووە، پێشتر رێکەوتنی سیاسی هەبووە بۆ بەشداری لە دەسەڵات و چۆنیەتی دەوربینین، جا ئەگەر گرفت و کێشە هەیە لە رێکەوتنەکە، ئەوە دەکرێ لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێ“.

جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو تەباییەی ئێستا هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بە خێراتر و باشتر قەیرانەكان دەرباز بكرێن و گرێکوێرەکان ئاسانتر بکرێنەوە، چونکە بۆ هەرێمی کوردستان کە دەوڵەت نییە و لەو ناوچە پڕ لە تەحەدیاتەدایە، بەراورد بە ناوچەکە لە پێشکەوتندایە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *