
له نوێترین پۆستی فه‌یسبووكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێچه‌وانه‌ی پۆسته‌كانی پێشووی ته‌نها وێنه‌ی پافل تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی داناوه و ئه‌مجاره وێنه‌كه لاهوور جه‌نگی تێدانییه.
پاش ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگی كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ده‌ستهێنا و به‌سه‌ر پافڵ تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وت و نه‌ی هێشت پافڵ تاڵه‌بانی ببێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی و كورسیه‌كه‌ی باوكی وه‌ربگرێت،سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی كرد به هاوسه‌رۆكی، ماڵی مام جه‌لال پلانه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وت و خۆیان له پارتی نزیك كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئێسته ماڵی مام جه‌لال له باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نزیكن و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی ڕێك بكه‌ون و دژی لاهوور جه‌نگی بوه‌ستنه‌وه.
