
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لەژێر فشاری تاقمێكی نێو حزبەكەی، خۆی لە بڕیاردان لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دزییەوە و بەم هۆیەشەوە گازاندەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
مه‌حموود عوسمان، سیاسەتمەدار ڕایگه‌یاند،ده‌بێت هێزه سیاسییه‌كان ململانێ نه‌كه‌ن بەم شێوەیە، وه‌ك كوردستان گرفتمان زۆره، توركیا و عێراق و ئێران دژی ئێمه‌ن، هه‌قه حزبه‌كان دابنیشن و ململانێ نه‌كه‌ن و ناكرێت گرفته‌كان بچێته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، گرنگه ئه‌م دامه‌زراوانه كاری خۆیان بكه‌ن، به‌داخه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت بڕیاری حزب كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌كات.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە په‌رله‌مانی كوردستان لە سەرەتای دروستبوونی هەر خولێكیەوە لاوازه، چونكه ”سه‌ركرده‌كانی حزب ئه‌ندام نین له په‌رله‌مان، له دونیا و له ئه‌وروپا سه‌رۆك حزبه‌كان ئه‌ندامن، سەركردەكان ئه‌ندامن و په‌رله‌مان سه‌نگی هه‌یه، لێرە به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان، به‌رپرس نین و له سه‌ركردایه‌تی نین، بەڵكوو بە ئە‌مری حزبه‌كان كار ده‌كه‌ن، كاتی خۆی ئه‌رسه‌لان بایز چونكه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو، رۆڵی خۆی ده‌بینی له په‌رله‌مان، چونكه قسه‌ی هه‌بوو له نێو حزبەكەی، ئێستاش سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوایه لە نێو حزبەكەی، ئاوای لێ نه‌ده‌كرا”.
لەبارەی ئەو دەنگۆیەی كە باس لەوە دەكات، سەرۆكی پەرلەمان بە تەلەفۆنێك كۆبوونەوەی پەرلەمانی جێهێشتووە، د. مەحموود عوسمان گوتی: ”به‌ڵێ ده‌یكات، به‌داخه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان حزب چی پێ بڵێ ئه‌وه ده‌كات، چونكه لایه‌نگره. ئه‌و حزبه دایناوه، ئه‌و حزبه چی بڵێت ئەو ده‌یكات، په‌رله‌مان بۆتە پاشكۆی حزب، وه‌زاره‌ته‌كانیش هەروان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك حكوومه‌ته، به‌و شێوەیە حكوومه‌ت لاواز نییه، كەچی په‌رله‌مان لاوازە، حزبه‌كان چی بڵێن ئه‌وان واده‌كه‌ن“.