
له ساڵی 1992 حكوومڕانی كوردی له باشووری كوردستان له‌سه‌رپێ خۆی ڕاوه‌ستاو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان دروست كرا، ته‌واوی حزبه‌كان به‌شداریان له حكوومه‌ته‌كاندا هه‌بووه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی حكوومڕانی كوردییه‌وه كوردستان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی،به‌ڵام به‌ده‌ر نه‌بووه له كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵی خه‌راپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی وڵات.
كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ هاوڵاتییان و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی، ده‌یه‌وێت حكوومڕانیه‌كی ڕه‌شید بهێنێته ئاراوه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كان پێچه‌وانه پێشانی هاوڵاتییانی بده‌ن.
دكتۆری شیرین فواد مه‌عسووم له‌و باره‌وه ده‌نوسێت:ناکرێت حوکمڕانی و گەندەڵی و بندیواری ٣٠ ساڵی رابردوو ئەم ھەرێمە ڕووبەڕووی ئەم کابینەیەی حکومەت بکرێتەوە کە ساڵێکە دامەزراوە و نیوەی ساڵەکەشی بە کێشەی کۆڕۆنا و کێشەی ئابووریەوە خەریک بووە.
