نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت چوار وه‌رز به‌رهه‌می ده‌بێت

هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت چوار وه‌رز به‌رهه‌می ده‌بێت

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە شاری ھەولێر پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی کە خانووی شوشەییی لێ دروست دەکرێت جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە باری جێبەجێکردندایە و بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی دروست دەکرێت و یەکەم پڕۆژەیە کە لەو شێوەیە لە ھەرێمی کوردستان درست دەکرێت و ھەرچوار وەرز دەتواندرێت بەرھەمی کشتوکاڵی لێ بەرھەم بھێندرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، ڕایگه‌یاند: “پڕۆژەیەکی مۆدێرنی کشتوکاڵی دروستکردنی خانووی شوشەیی لە شاری ھەولێر دروست دەکرێت، کە یەکەم جارە ئەو پڕۆژەیە لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و ھەمووی ئۆتۆماتیکە و ڕاستە کولفەی زۆرە، بەڵام پێشکەوتنێکی زۆر باشە لە بواری کشتوکاڵ و ئەو زەوییەیشی کە ئەو پڕۆژەیەی لەسەر دروست دەکرێت ڕووبەرەکەی زۆر گەورەیە.”
حوسێن حەمە کەریم گوتیشی: “ئەوپڕۆژەیە ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە و لە عەلوەی ھەولێر دروست دەکرێت و ھەرکاتێک تەواو بوو بەرھەمی کشتوکاڵیی لێ بەرھەم دەھێندرێت .”
حەمەکەریم باسی لەوەش کرد: ”سوودی زۆری ھەیە کە ھەرچوار وەرزی ساڵ بەرھەمی دەبێت و پڕۆژەیەکی سەردەمیانەیە ھاوشێوەی وڵاتان و ڕووبەرەکەیشی زۆرە و بەرھەمێکی زۆری دەبێت و بیر لەوە کراوەتەوە بەرھەمەکەی ڕەوانەی دەرەوەش بکرێت و کەرتی تایبەتیش ئەو پڕۆژەیە دروست دەکات کە کۆمپانیایەکی ھۆڵندیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەلیکاریش زیاد بکرێت.”
پڕۆژەکە لەسەر ڕوبەری ٧٠٠ ھەزار مەتری چوارگۆشە لە نزیک عەلوەی ھەولێر دروست دەکرێت کە ٧٥ خانووی شوشەیی لەخۆ دەگرێت و تێچووی ھەر خانوویەکیش ملیۆنێک و٢٠٠ھەزار یۆرۆیە کە بە شێوەیەکی ستانداردی جیھانی دروست کراوە و نوێترین ئامێری کشتوکاڵیی تێدا بەکار ھێندراوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *