نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌:هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپایی عێراق ڕێكه‌وتن

به‌په‌له‌:هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپایی عێراق ڕێكه‌وتن

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزێكی عیراقی ھاتنە پێش لە سنووری خانەقین و ھێزی پێشمەرگەش داوای كشانەوەی ئەو ھێزانەی كرد، ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری رێككەوتن، كە ئەو ھێزانە بڵاوەیان پێ بكرێت و لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئەو بۆشاییەی لە ناوچەكە ھەیە، پێی پڕ بكەنەوە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە،راگه‌یاندووه‌: “دوای ئەوەی ھێزێكی عیراقی 500 مەتر لە ھێزی پێشمەرگە نزیك بوونەوە و نەكشانەوە، ئێمە پەیوەندیمان بە بەغداوە كرد كە پێویستە ئەو ھێزانە بكشێنەوە، بۆیە بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق، ئەو كێشەیە چارە كرا”.

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: “بڕیاردرا كە ئەو ھێزانە بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچە بڵاوەیان پێ بكرێت، كە ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی دەیانویست بچنە ئەو شوێنانە و بۆشایی ئەمنی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ كرایەوە بە رەزامەندیی ھەردوولا، ئەمەش لە قازانجی ھەردوولا دایە”.

لیوا قارەمان باسی لەوەش كرد: “ئەمە سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی رێككەوتن بكرێت لەبارەی شوێنەكانی دیكەش و لە ھەر شوێنێك بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بكرێتەوە”.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *