
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند بەرپرسی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە راپەڕین تووشی كۆرۆنا بووە.
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، راگەیاند ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین لە بەرزبوونەوەدایە و گوتی “رۆژی چوارشەممە 34 كەسی دیكە لە ئیدارەی راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوون، یەكێك لەوانە مەلا ئاری، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتییە لە راپەڕین”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دەڵێت هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، ژمارەی ئەوانەشی چاکدەبنەوە لە بەرزبوونەوە دایە و گوتی: “هەر دوێنێ 29 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سنوورەكەمان چاكبوونەتەوە، بەوەش كۆی گشتی چاكبووەوان گەیشتە 99كەس”.
لە ئیدارە راپەڕین تائێستا زیاتر لە 420 كەس تووشی كۆرۆنا بوون کە 17 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە.