نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنای کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی سنووردارکردنی ڤایرۆسەکە و کارایی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان هەڵسەنگێندران.

 لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی دەربارەی ڕێژەی تووشبوان و مردن و چاکبوونەوە خستە ڕوو کە ئاماژەی بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و هەڵکشانی ڕێژەکە کرد کە هۆکارە سەرەکییەکەی پابەندنەبوونە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.

پاشان وەزیرانی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تێبینی و سەرنج و هەڵسەنگاندنی خۆیان لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئاستی پابەندبوون بە ڕێنماییەکان خستە ڕوو.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان و زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان و مردوان و ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بەهۆی بە سیاسیکردنی بابەتەکە و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان، ژمارەی تووشبووان و مردووان ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوە دایە. بۆیە جارێکی دیکە داوا لە هاووڵاتییان دەکەمەوە کە پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی خۆیان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەیان.

دوای هەڵسەنگاندنی پێویستی بارودۆخەکە، لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دا:

یەکەم: بەردەوامبوونی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ لە دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بۆ ڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەپاندنی بەکارهێنانی ماسک و دەستەوانە و تێکەڵاونەبوون لە شوێنە گشتییەکان و وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکان و بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچوون و سزادانی سەرپێچیکاران.

دووەم: بەردەوامبوونی قەدەخەی هاتوچۆ لە نێوان شارەکان و لە نێوان پارێزگاکان لەو کاتانەی کە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانەوە ڕاگەیەندراوە و درێژەدان بە داخستنی شوێنە گشتییەکان.

سێیەم:  گەشتە ئاسمانییەکان هەتا 22 ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن و دواتر بە   هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت بە لە بەرچاوگرتنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان.

چوارەم: وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون و برەودان بە هەڵمەتی هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە گەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *