
وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، رۆژی شەممە ئەحمەد جیهاد سەعید حارس کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە. ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی و سەرۆککۆماری میسر کرد. لە راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر نەکردووە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆکكۆمارى ميسر كرد و تيايدا بۆ كۆچى دوايى ئه‌حمه‌د حارس كۆنسوڵى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سیسی كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه دوێنێ له ميسر كۆچى دوايی كرد. نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و “له هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه.”