
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەى كرد و ستایشى ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان.
وه‌زیرى پێشمه‌رگه باسى له هه‌نگاوه‌كانى به‌ڕێوە‌چوونى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێداویستییە‌كانى جێبەجێكردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرد.
دواى ڕاگۆرینه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانى په‌یوه‌ست به چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئاماد‌ه‌بوان، بڕیار درا به پێى پلانێكى زه‌مه‌نى هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به چاكسازى جیبه‌جێ بكرێن له بواره‌كانى یه‌كخستن و ڕێكخستنى یه‌كه ژمێریارییه‌كان و ڕێكخستنى هه‌یكه‌لیه‌ت و میلاكى وه‌زاره‌ت و پله‌ى سه‌ربازى و بابه‌ته‌كانى خانه‌نشینى و دۆسیه‌ى شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان به‌پێى یاساى چاكسازى و پرۆژه‌ى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.