
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بانگەشەی پڕۆژەیەك لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان دەكات و توێژەرێكی بواری ئیسلامی سیاسیش رای دەگەیەنێت كە ئەگەر پڕۆژەكەی جددییە، با واز لە بازرگانیكردن بە ئایین بهێنێت و پەرلەمانتارەكانیشی فێری نیشتمانپەروەری بكات.
سۆران سێوكانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی ،راگەیاند، راگه‌یاندنی ئەم پڕۆژەیەی عه‌لی باپیر لە كاتێكدایە كە تەواو پێچەوانەی ئەو كه‌شوهه‌وا سیاسییەیە كە لە نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و هەندێك پەرلەمانتار دروست كراوە، ”دارا محه‌مه‌د كە سه‌ركرده‌یەكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و وه‌زیری پێشووتر بووە، گوێم لێ بووه فشه به كوردایه‌تی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌مان ئه‌و بۆچوونه له‌ناو كۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵیش هەیە و لە خۆیانەوە قسە ناكەن، خێرە ئەمیری كۆمەڵ باسی چارەسەركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان دەكات كەچی پەرلەمانتارەكانی باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌وارەی كوردستان دەكەن؟.
جەختیشی كردەوە كە ئەگەر ڕاست دەكەن، دەبوایە لێپرسینه‌وه لەگەڵ سۆران عومەر بكەن، ئایا كەس بینیویەتی لێپرسینەوە لە سۆران بكرێت یان به‌یاننامه‌یه‌ك لە دژی قسەكانی دەربكەن؟ ”تەنانەت له كاتی ریفراندۆمیش ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵوێستیان چۆن بوو و له‌كاتی هێرشی میلیشیاكانیش بۆ سه‌ر هه‌ولێر، هه‌ل هه‌له‌یان لێ ده‌دا، ئیتر پرۆژه‌ی چارەسەركردنی دۆخی هەرێمی كوردستانی چی؟ سەرەتا با بڕوات ئاراسته نه‌ته‌وه‌ییەكەی چاك بكات ئینجا باسی پڕۆژە بكات”.
سۆران سێوكانی پێیوایە كە ئەم پرۆژەیەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ”كۆن و دووبارەیە“ و تەنیا لە پێناو ئەوەیە كە بگوترێت عەلی باپیر پڕۆژەی هەیە. گوتیشی: ”هەموومان دەبینین كە كۆمەڵی ئیسلامی ڕووی لە بەغدایە و دژایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات، پەرلەمانتارەكانی كۆمەڵ، بەتایبەتیش سۆران عومەر و ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەو قسانەی لە دژی هەرێمی كوردستان دەیكەن، قسەی خۆیان نییە، بەڵكوو قسەكانیان پێ دەكرێت، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پشتیوانی‌یان دەكات و ره‌نگه حزبی دیكه‌ش پشتیوانی‌یان بكەن“.