نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: فه‌زاحه‌تێكی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرابو دژ به‌ هه‌ولێر

به‌په‌له‌: فه‌زاحه‌تێكی به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرابو دژ به‌ هه‌ولێر

بەپێی زانیارییەكان، بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق داوای لە وڵاتی ئیمارات كردووە، ڕاستەوخۆ هاوكاریی تەندروستی تەنیا پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی بكەن، پارێزگاكانی تری هه‌ولێر و دهۆكی بێبه‌ش كردووه‌.

دڵنیاییەوە دەڵێم هەر شتێك بۆ هەولێر كرابێت، بۆ ناوچەكانی دیكەش كراوە، ماوەیەك لە هەولێر پشكنین زیاتر بوو چونكە ترافیكی فڕۆكەخانە و هاتوچۆی سنوورەكان زیاتر لەسەر هەولێر بوو، بەڵام ئەوەتا سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و چەندین شوێنی سلێمانی هەن و جیاوازی نەكراوە و هەموو كوردستان بە یەك چاو سەیر كراون.

بەرهەم ساڵح ماوەیەكی زۆرە دەستی داوەتە بنكۆڵكردنی ژیانی هەرێمی كوردستان. هەوڵدەدات وانیشان بدات كە سەردەمی حكوومڕانیی ئەو زێڕینترین سەردەم بووە، بەڵام دەبێت بیری بهێندرێتەوە كە لە سەردەمی ئەودا بەرمیلێك نەوت لە ١٢٠ بۆ ١٢٥ دۆلار بووە، ئێستا ٣٠ دۆلاریشی بۆ كوردستان نامێنێتەوە، هەروەها ئەوكاتە پارەیەكی زۆر لە بەغداوە دەنێردرایە كوردستان و قەیرانی ئابووری نەبوو.

دۆخی عێراق بۆیە واخراپە، چونكە سەرۆكایەتییەكانی عێراق نوێنەرایەتیی خەڵك ناكات، بە دوو كورسییەوە بووە بە سەركۆمار و ئێستا خۆی بووە بە هەڕەشە بۆ هەرێمی كوردستان. بەرهەم ساڵح وەك چۆن غەدری لە مێژووی خۆی و هاوڕێ سەركردەكانی و یەكێتیش كرد، دەبێت وریا بین غەدر لە هەرێمی كوردستانیش نەكات.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *