نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی: به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان كۆسپ له‌به‌رده‌م چاكسازی دروست ده‌كه‌ن

مه‌سروور بارزانی: به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان كۆسپ له‌به‌رده‌م چاكسازی دروست ده‌كه‌ن

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاگادار بوونی راستەوخۆ لەکێشەو داواکاریەکانی خەلک رایگەیاند کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای سۆشیالمیدیاوە پرسیارەکانیان ئاراستە بکەن، ئەمڕۆش وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی دایەوەو لە داهاتووشدا بڕیارە وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیکە بداتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیارێک کە لەبارەی چاکسازییەوە لێیکراوە ئاخۆ کەی یاسای چاکسازی جێبەجێدەکرێت بۆچی تا ئێستا جێبەجێنەکراوە؟ رایگەیاند: خەڵکێک هەن کە بەرژەوەندخوازن ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ناکەن و ئاستەنگ بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دروست دەکەن، بۆیە ئەمە پێویستی بە پشو درێژی هەیە و پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە.
جێی باسە لە ماوەی چەند رۆژێک کە سەرۆکی حکومەت داوای پرسیارەکانی خەلکی کردبوو تا ئێستا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس پرسیاریان ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردووە

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *