نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە خورماڵ تەقە لە فەرماندەیەکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دەکرێت.

لە خورماڵ تەقە لە فەرماندەیەکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دەکرێت.

حەمە ڕەشید محەمەد، کە ناسراوە بە حەمە ڕەشید مرواری، پلەی عەمیدە لە فەرماندەیی سلێمانیی سەر بە یەکەی ھەشتا، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٧/٦/٢٠٢٠ لە لایەن چەند کەسێکی نە ناسراوەوە تەقەی لێ کرا و ئێستا ھێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە گەشتوونەتە شوێنی تەقەکان.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان. جەختی كردەوە كە ماوەیەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی شێواوە، بە جۆرێک ھێرش دەکرێتە سەر دامودەزگای حزبی و حکوومی، پەلاماری بازگەکان دەدرێت و تەقە لە بارەگاکانی پارتی و ماڵی فەرماندەکانی پارتی دەکرێت، بۆیە ئەو حاڵەتانە خەریکە دەبنە دیاردەیەکی زەق”.
هاوكات بە ئەرکی دەزگا ئەمنی و فەرمییەكانی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی زانی، سەقامگیری بۆ ئەم ناوچانە بگێڕنەوە و بارەگا و كادیرانی پارتیش لە هێرشی تەقەكەرەكان بپارێزن.
خورماڵ شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستانە کە لە پارێزگای ھەڵەبجەدایە و بە دووریی (٧٠) کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی هەڵكەوتووە. خورماڵ ناوەندی ناحیەی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامانە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *