
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامێكی توندی سۆران عومەر دەداتەوە و دەڵێت، ئەو قەوارەیە و هەرێمە ئێوە پێیەوە ماندوو نەبوونە و ئێوە خوێنتان بۆ نەڕشتووە، بۆیە مافی ئەوەتان نییە باسی لەناوچوونی بكەن، لە پلانگێڕی دوژمنان و بەكرێگیراوان پارێزراو دەبێت.
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكی بۆ سۆران عومەر دەڵێ، بۆ سۆران عومەر و هاوئاوازەكانی، ئەم ئەزموونە و ئەم قەوارەیە نە بەقسەی ئێوە دروست بووە و نە ئێوە بۆی ماندوبوون و نە ئێوە خوێنتان بۆی ڕشتووە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، مافی ئەوەتان نییە باسی لەناوچوونی بكەن. ئەم وڵاتە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ماندوبوونی شۆڕشگێڕانە كە سەدان ساڵە شەونخونییان بۆی كێشاوە. تا كوردێك و نیشتمانپەروەرێك و كەسوكاری شەهیدان مابن، ئەم ئەزموونە لە پلانگێڕی دوژمنان و بەكرێگیراوان پارێزراو دەبێت.