نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان: یه‌كێتیی موزایده‌ ده‌كات ئێمه‌ هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووین مووچه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان: یه‌كێتیی موزایده‌ ده‌كات ئێمه‌ هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووین مووچه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت، هیچ كەس و لایەنێك لەگەڵ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەبووە و ئێمە لە هەوڵی یاسای چاكسازیدان، بەڵام بڕینی رێژەیەكی مووچەی فەرمانبەرانیش بە رازیبوونی هەمووان بووە و با موزایەدەكردن بوەستێت.
نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، كەمكردنەوەی مووچە و ئەو بارودۆخەی دروست بووە، هەموومان لێی بەرپرسین و بەرپرسیارییەتیش هەڵدەگرین، ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین یاسای چاكسازی جێبەجێ بكرێت و كاری باش بكرێت، هەر كەس و لایەنێك موزایەدە دەكات بەسەر ئەوی تر، خۆی بەشدارە لەو بڕیارانە.
زیاتر گوتی، هیچكاممان لەگەڵ بڕینی مووچە نەبووین، هەر كەسێكیش موزایەدە دەكات و قسە بەرانبەر بە گۆڕان دەكات، ئەوپەڕی ناهەقییە، موزایەدەكردن بۆ ئەوانە ناچێتەسەر، ئەگەر بەشداریت لە بڕیارێكدا كرد، دەبێت راشكاوانە بە لایەنگرانی خۆت بڵێی، بارودۆخی كوردستان وا پێویست دەكات كە بۆ مانگێك ئەو دۆخە دروست دەبێت، نەك بەشدار بیت لە بڕیار و لە حكوومەت بەشداری و وەزیر و سەرۆكایەتیش كەست هەیە، بەڵام بڵێی لەگەڵ بڕینی مووچە نەبووم

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *