
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی 50%ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان و 21%ی مووچه‌ی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌رانی دا، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا بڕیار درا كه هیچ ده‌ستكارییه‌كی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانی خۆشحاڵ كردووه و پشتگیریی له یاسای چاكسازیش ده‌كه‌ن.
شێخ محه‌مه‌د مه‌عرووف سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان,ڕاگه‌یاند، به بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ده‌ستكارینه‌كردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان خۆشحاڵ بووین، ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت دۆخی ژیان و بژێویی كه‌مئه‌ندامانی له‌به‌رچاو گرتووه.
بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان به ڕێژه‌ی 50% ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن و خانه‌نشینه‌كانیشی گرته‌وه، به‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی زیاتری لای خه‌ڵك به‌ده‌ست هێنا، له‌مباره‌یه‌وه شێخ محه‌مه‌د گوتی: ناكرێت كه‌سێك مووچه‌كه‌ی 10 ملیۆن دینار بێت و كه‌سێكی تر 100 هه‌زار دینار وه‌ك پێشتر كه وابوو، بۆیه خه‌ڵك هه‌موو دڵیان به بڕیاری حكوومه‌ت خۆشه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازین و متمانه‌یان پێیه‌تی و دڵنیاین ئه‌م یاسای چاكسازییه به‌رهه‌می باشی ده‌بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و سكرتێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ گوتی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاكسازی نه‌بێت، له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا درۆ ده‌كات، چونكه چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژاره و داهاتی وڵات زیاد ده‌كات.